48
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دایكانی ئاشتی له باكووری كوردستان له شاری ئیستانبوول خۆپێشاندانیان كرد و له‌و چالاكییه‌دا پشتیوانی خۆیان له بزووتنه‌وی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ربڕی.
ئه‌و چالاكییه له‌لایه‌ن ڕێگخراوی دایكانی ئاشتی و فمینیستهكانی ئیستانبوول ڕێك خرا و به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی و بژی به‌رخۆدانی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات، وێڕای ئیدانه‌ی كردنی سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی ژنان و كرێكارانی كوردستان و ئێران بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ده‌ربڕی.