دایكانی ئاشتی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له گه‌وهه‌ر عشقی، دایكی مانگرتووی سه‌تار به‌هه‌شتی ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، پاڵپشتی گه‌وهه‌ر عشقین و یه‌ك ده‌نگ داوای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی دایه مینا سوڵتانی، دایكی نه‌مر، شه‌هریار محه‌ممه‌دی و هه‌موو دایك و باوكه دادخوازانه‌ی زیندانی كرا‌و ده‌كه‌ین. دایكانی ئاشتی كوردستان ڕایانگه‌یاند كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ته‌نیا له‌به‌ر دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان ئه‌شكه‌نجه، محاكمه و زیندانی ده‌كات. بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان ته‌نیا نین و دایكانی ئاشتی و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پشتیوانیان لێ ده‌كات و داوا له ڕێكخراوه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین ڕێگه نه‌ده‌ن نوێنه‌رانی ئه‌و ڕژیمه خوێنمژه له پێش چاوی جیهان دروشمی ئاشتی و ئارامی به‌رز بكه‌نه‌وه.