37
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”یان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی دادخوازی كوردستان له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی له‌سێداره‌دراو، حیجابی ئیجباریان به نیشانه‌ی حیمایه‌ت له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” تۆڕ دا و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وی ژینا، جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به ڕێبازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كرده‌وه.