ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له بڕیاری ڕێكخراوه كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نییه‌كانی كودرستان بۆ مانگرتن له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌ربڕی.
بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: وەك ئاگادارن ٢٥ی خەرمانان ساڵوەگەڕی گیانبەختكردنی ژینا ئەمینی و دەستپێكی ئەو شۆڕشەیە كە خۆشه‌ویستان و ڕۆڵەكانی ئێمە گیانی ئازیزیان لە پێناو سەركەوتنیدا بەخت كرد. لە سه‌روبه‌ندی دووهەمین ساڵیادی گیانبەختكردنی ژینا و ڕاپه‌ڕینی خەڵكی كوردستان و دەستپێكی شۆڕشەكەماندا، وێڕای پیشتیوانی لە بانگەوازی چالاكانی مەدەنیی كوردستان بۆ مانگرتن، داوا لە سەرجەم بنەماڵەكان دەكەین له‌و ڕۆژەدا یەكتر لە ئامێز بگرین و پێكەوە سەردانی گڵكۆی ئازیزانمان بكەین. هه‌روه‌ها داوا لە كاسبكاران و بازاڕیانی بە شەرەفی كوردستان دەكەین رۆژی یەكشەممە ٢٥ی خەرمانان، لە ماڵ بمێننەوە و نەچنە سەر كارەكانیان، له‌و ڕێگه‌وه