20
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دایه ئازه‌ردۆخت، دایكی نه‌مر ڕه‌زا ڕه‌سایی سه‌ردانی مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی كرد و له په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆی له كارزاری نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
دایكی ڕه‌زا ڕه‌سایی له په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: سزای سێداره قه‌تڵی حكوومه‌تیه و هیواداره هیچ دایكێكی دیكه جه‌رگی نه‌سووتێت. دایه ئازه‌ردۆخت له په‌یامێك دا سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها ئێعدامی ڕۆژانه چه‌ند به‌ندكراوی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه شه‌رمه‌زار و پشتیوانی له كارزاری نا بۆ سێداره كرد. ئه‌و دایكه دادخوازه داوای له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد یه‌كگرتووانه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره هه‌نگاو بێنن.