ده زیندانی سیاسی ژنی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان له نامه‌یه‌كدا جه‌ختیان كرده‌وه كه تا كۆتایی هێنان به‌و سیته‌مه‌ی له حه‌ق شارهمهندانی به‌هایی ده‌كرێت درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن.
“مه‌حبووبه ڕه‌زایی”، “هه‌ستی ڕه‌زایی”، “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری”، “سه‌كینه په‌روانه”، “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی”، “ناهید ته‌قه‌وی”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”، “سپیده قوڵیان” و “كۆڵڕۆخ ئیرایی” له نامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: بێده‌نگی له ئاست ئه‌و سیته‌مه‌ی له حه‌ق شارمه‌ندانی به‌هایی ده‌كرێت، به خیانه‌ت ده‌زانین و ئه‌و بێده‌نگییه سه‌ركوتی به‌هاییه‌كان بۆ ڕژیم كه‌م هه‌زینه‌تر ده‌كات. وه‌رگرتنی حه‌قی ژیان و بێبه‌ری كردنی شارمه‌ندانی به‌هایی له مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زه‌وتكردنی داراییه‌كانیان سه‌رده‌مێكه ڕوو ئه‌دات و بێده‌نگی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته خه‌یانه‌ته.