پشتیوانی دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “عیسا چوولاندیم” و “جه‌مشید عه‌زیزی” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.

“عیسا چوولاندیم” نیگاركێش، په‌یكه‌رساز و مامۆستای پێشووی زانكۆی گیلان و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینایه‌ كه‌ ئێستا له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگیراوه‌. هه‌روه‌ها، “جه‌مشید عه‌زیزی” شاعێری خه‌ڵگی گیلان به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت به‌ندكراوه‌ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ عیسا چوولاندیم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net