پشتیوانی دەکەین لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان.

پشتیوانی دەکەین لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان.

ڕاگەیاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کە لە نێو گێژاوی قەیرانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئەمنییەتی و سیاسەتی دەرەوەدا گرفتار بووە، توانایی بەڕێوەبردنی وڵاتی لەدەستداوە و لە لێواری داڕماندایە، پەنای هێناوەتە بەر دوایین ئامرازەکانی خۆی واتە سەرکوتی سیستماتیک و توندوتیژی و پەتی سێدارە. شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردن لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە سێکوچکەی لەخوێن گەوزاوی کوردستان، خوزستان و بەلوچستان و هەروەها دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ٥٤ زیندانی سیاسی و ئەقیدەتی و لەسێدارەدانی ٩٠١ کەس لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە زومرەی ئەو ڕێوشوێنە سەرکوتگەرانەن. پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدام بۆ زیندانیانی سیاسی و ئەقیدەتی وەک پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، بێهرووز ئێحسانی، مێهدی حەسەنی، موجاهید کورکور، عەباس دەریس و مێهراب عەبدوڵڵازادە، ئەوپەڕی وەحشیگەری دەسەڵاتی ئیسلامی نیشان دەدات. دڕندەیی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، ئێستا بە کوژرانی دوو کەس لە جەلادە خوێنمژەکانی ڕێژیم، عەلی ڕازینی و محەممەد موقیسە، کە پێدەچێت گرفتاری تووڕەیی و هەڵچوونی هێزەکانی ناوخۆی نیزام بووبێتن، دەتوانرێت بە بیانووی تۆڵەسەندنەوەی کوێرکوێرانە لە جگەرگۆشە بەدیلگیراوەکانی خەڵک بەرەوپێش بچێت. بەڵام سیاسەتی پەرەسەندنی سەرکوتی هەوسارپچڕاوانە، بەمەبەستی پاشەکشەکردن بە بزووتنەوەی بەهێزیژن، ژیان، ئازادی، لەگەڵ خۆڕاگریی شێلگیر و کەم وێنەی هێزە بەرگریکارەکانی ئەم بزووتنەوەیە بەرەوڕوو بووەتەوە.

پاڵپشتی بەربڵاوی زیندانیانی سیاسی بۆ پەخشان عەزیزی و واژۆکانیان لە دژی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان، پەرەسەندنیمانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لەسێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدانلە زیاتر لە ٣٥ زیندانی وڵات، ناڕەزایەتی زیاتر لە یازدە ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان و ڕێکخراوە کرێکارییەکانی تری وەک سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی، سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە و ڕێکخراوە کرێکارییەکانی دیکەی دژ بە دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان، پشتیوانیی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری ئەدەب و هونەر لەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و هەروەها ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان، بەیاننامەی سێ هەزار و ٤٠٠ کەس لە هونەرمەندان، نووسەران، شاعیران و ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی مەدەنی، سیاسی، ئایینی و خوێندکاری، پارێزەران و هاووڵاتیان، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، کاردانەوەی زۆرێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی کۆمەڵگا و تەنانەت ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆیی ڕێژیمیش بەرامبەر بەم سیاسەتە لە ڕادەبەدەر نامرۆڤانەیە، نیشان دەدات کە کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێران، چیتر کۆمەڵگای دەیەی شەست نییە. ئەم شەپۆلە بەربڵاوەی ناڕەزایەتی لە دژی سزای لەسێدارەدان، لە دژی مەترسی لە سێدارەدانی ئازیزترین ڕۆڵەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران، ئێستابە

ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان لە کوردستانی قارەمان، گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزتر.

ئێمە داوا لە سەرجەم هێزە جەماوەرییەکان، کرێکاران و زەحمەتکێشان، ژنان و لاوان، کاسبکاران و بازاڕیان و ژینگە پارێزان دەکەین کە بە پەیوەستبوون بەم شەپۆلی مانگرتنە گشتییەوە، هێزی جەماوەریی بۆ پەرەپێدانی بزووتنەوەینا بۆ لەسێدارەدانو جەختکردنەوە لەسەر دروشمیهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانبە دەسەڵاتدارانی جینایەتکاری ڕێژیم نیشان بدەن و ڕێگری بکەن لە بەڕێوەچوونی ئەم جینایەتە لە دژی ڕۆڵەکانی خەڵکی ئێران. بزووتنەوەی جەماوەریی، دەبێ بە دەنگێکی بەرز و بە ئاشکرا بە هەموو لایەک ڕابگەیەنێت کە دژ بە سزای لە سێدارەدانە تەنانەت بۆ جینایەتکارانی ڕێژیمیش. لەمڕووەوە ئەگەر تیرۆری دوو کەس لە جەلادەکانی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە سیاسییەکانەوە ئەنجام درابێت، پێویستە ڕاشکاوانە ڕابگەیەنرێت کە ئەم کارە هیچ کۆمەکێک بە بزووتنەوەی ڕەسەنی جەماوەریی ئێران ناکات و ناتەبایە لەگەڵ دروشمیهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان“.

بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

 

یەکشەممە ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٣/ ١٩ی ژانویەی ٢٠٢٥

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net