پشتیوانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئاڵمان له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

سه‌ندیكای كرێكاری “DGB” ئاڵمان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌یشه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دیچالاكی كرێكاری به‌ندكراو بوو.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ به‌ تواوی دوور له‌ یاساكانی مافی مرۆڤه‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و به‌ندكراوه‌ ئازاد بكرێت. “سه‌ندیكای كرێكاری “DGB” كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ندیكای كرێكاری ئاڵمانه‌، جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێویسته كۆتایی به‌‌ گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری بێنێت و داوای له‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ له‌ ئاست ئه‌م كرده‌وه‌ نایاساییه‌ی ڕژیمه‌دا بێده‌نگ نه‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net