پشتیوانی فدراسیۆنی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی هوله‌ند له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

فدراسیۆنی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی هوله‌ند له‌ نامه‌یه‌ك دا كه‌ بۆ سه‌رۆككۆماری ئێرانیان ناردووه‌،خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.

له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه‌، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به‌ بیانووی “به‌رگری له‌ مافی كرێكاران و یارمه‌تیدان بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌. ئه‌و یه‌كێتیه‌ وێڕای ئاماژه‌دان به‌ بێبه‌شبوونی شه‌ریفه له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ڕاگیرانی له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، دووپاتی كردووه‌ كه‌ مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی ڕژیم به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ناوبراو ئه‌ده‌ن. فدراسیۆنی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی هوله‌ند وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net