ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كوردانی فمێنیست له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایانگه‌یاند: زیندانی كردن و سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر ژنانی تێكۆشه‌ر، شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ژنانی كۆمه‌ڵگایه. په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه و به‌رگرییان له مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كردووه. كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ به زووترین كات سزاكانیان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ئازادیان بكات. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره له ئێران بخه‌نه گڕ و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم سزا بده‌ن.