به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، قوتابیانی كوردستان به هه‌ڵواسینی به‌یاخی سوور به یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم بایكۆت بكه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و خۆبره‌گانی ڕێبه‌ری له ئێران، حیزب و لایه‌ن سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی ئازادیخواز بڕیاری بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمیان داوه. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان و چه‌ند شاری دیكه بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا به‌یاخی سوور له نێو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌دا هه‌ڵئه‌واسن و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌شدرای له شانۆگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نه‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه هه‌روه‌ها به‌نێر و وێنه‌ی ته‌بلیغاتی به‌ربژێره‌كانی ده‌سووتێنن.