ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پاڵپشتی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی تاران پاش كوژرانی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی دووپات كرده‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، كاردانه‌وه‌ی خوێندكاران وه‌كوو چینی زانا و پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به كوژرانی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی، ته‌نیا كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به مه‌رگی مرۆڤ نییه، به‌ڵكوو هه‌وڵێكه بۆ گه‌یشتن به سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی ئینسان وه‌كوو دادپه‌روه‌ری و ئه‌منیه‌ت. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه به‌رانبه‌ر به ڕیشه‌ی نابه‌رابه‌ری و جیاوازی، توندووتیژی ورد و كه‌ڵێن له كۆمه‌ڵگایه و ده‌سه‌ڵاتداران به دابه‌شكردنی جه‌ماوه‌ر له نێوان خوودی و غه‌یره‌خوودی ئه‌منیه‌تی به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگایان به ئه‌نقه‌ست خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. به‌و بۆنه‌وه خوێندكاران به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن كه به‌رانبه‌ر به نادادپه‌روه‌ری كاردانه‌وه‌یان بێت و ده‌نگی چینی چه‌وساوه‌ی كۆمه‌ڵگا بن. كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان پاڵپشتی خۆی له ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران وه‌كوو پشتیوانی له داهاتوو ده‌زانێت، داهاتوویه‌ك كه تێدا هه‌ر شارومه‌ندێكی ئێرانی به‌دوور له جیاوازی چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی یان نه‌ته‌وه‌یی ئه‌منیه‌تی هه‌یه و هه‌ست به ئارامی و خۆشبه‌ختی ده‌كات.