پشتیوانی كرێكارانی عه‌سه‌لوویه‌ له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

 

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی عه‌سه‌لوویه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆیان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری مه‌حكووم به‌ ئێعدام ڕاگه‌یاند.

كرێكارانی عه‌سه‌لوویه‌ له‌ گرته ویدیۆیێك دا ڕایانگه‌یاند كه‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و چالاكانی دیكه‌ی كرێكاری ئێران، بۆ مافه‌كانی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، مانگرتن، كۆبوونه‌وه‌ و ئازادی ڕاده‌ربڕین تێ ده‌كۆشن. سه‌پاندنی سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام به‌سه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و بی تاوان، نیشانه‌ی ترسی ڕژیم له‌ پێدانی مافی هه‌ژارترین چینی كۆمه‌ڵگا و به‌ ڕێكخراوبوونیانه‌. كرێكارانی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net