88
به‌ێپی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی”یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه ڕایانگه‌یاند: “تووماج ساڵحی” وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی ناڕازی له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، له شۆڕشی ژینا و چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا حیمایه‌تی كرد. ئێمه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و حوكمه جه‌نایه‌تكارانه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراوین.