كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی دووباره‌ی حوكمی سێداره به سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و ئه‌م حوكمه‌ی به حوكمێكی دژ به مرۆڤایه‌تی ناوبرد.
ئه‌م ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره له سه‌ر “وریشه مورادی” چالاكی مافی ژنان، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و “په‌خشان عه‌زیزی” له ئارادایه و پێویسته خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئاست ئه‌م حوكمه كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساكه‌نه، بێده‌نگ نه‌مێنن. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه بۆ ڕزگار كردنی ئه‌و سێ به‌ندكراوه كاتێكی زۆر نه‌ماوه و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد كه گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه زیادتر بكه‌نه‌وه.