پشتیوانی كونفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌رپرسی كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا كه‌ له‌ به‌شی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌فریقا، ئاسیا و ڕێكخراوی جیهانی كار دا ئیش ده‌كات، له‌ په‌یامێك دا پشتیوانی خۆی له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاند.

ئورتگا فوئنتس، به‌رپرسی كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا، له‌ په‌یجی تویتری خۆی دا نووسیویه‌: دوو ساڵ به‌ سه‌ر قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی له‌ ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێ. ژینا و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئێران له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و سه‌ركوت دان وه‌بیر خۆمان دێنینه‌وه‌. نابێت له‌ بیرمان بچێت كه‌ چالاكێكی كرێكاری له‌ ئێران به‌ ناوی شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی به‌ بیانووی به‌رگری له‌ مافی ژنان و كرێكاران، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. پێویسته‌ هه‌موومان پشتیوانی لێ بكه‌ین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net