به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام، كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له منداڵانی كار و سه‌ر شه‌قام به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا پشتیوانی خۆی له شه‌ریفه محه‌ممدی، چالاكی كرێكاری مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی كه خۆی چالاكی مافی منداڵان و كرێكاران بووه و سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ری دا، كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یه و ئه‌بێ به زۆوترین كات هه‌ڵوه‌شێته‌وه. كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌رده‌مێكه له‌گه‌ڵ سزای سێداره دژایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی وێڕای هوشداری ناوه‌كانی مافی مرۆڤ درێژه به سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌دات و شه‌ریف ترین ئینسانه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌شكه‌نجه، زیندانی و ئێعدام ده‌كات. هه‌وڵه‌كانی ڕژیم له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه ڕێگه له كار و چالاكی تێكۆشه‌رانی مافی مرۆڤ بگرێت، به‌ڵكوو كه‌لێنی نێوان كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌تی زۆرتر كردووه‌ته‌وه.