هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپه تیرۆریستیه‌كان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كۆمه‌ڵێك له وه‌رزشوانانی كورد و ئه‌نترناسیۆناڵ، چالاكوانانی سیاسی، سه‌رۆك پاڕله‌مان و سیناتۆره‌كان له چه‌ند وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكا پشتیوانی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماكوان ئه‌میرخانی، پاڵه‌وانی وه‌رزشی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رانی ئه‌نترناسیۆناڵ له وڵاتی فه‌نلاند له په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی. له ئورووپا، چالاكانی سیاسی، سه‌رۆكی پاڕله‌مانی ئورووپا، نوێنه‌رانی پاڕله‌مان له فه‌ڕانسه، ئیتالیا و ئاڵمان، چه‌ند وه‌زیری ئیسڕائیلی، ولادیمیر پووتین، سیناتۆره‌كانی سێنای ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاڵمان له چه‌ند په‌یامی ویدیۆیی و په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا، سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداریان به‌و وڵاته دا و پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ده‌ربڕی.