پشتیوانی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین له‌ په‌خشان عه‌زیزی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین به‌ ناوه‌كانیڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد،گوڵڕۆخ ئیرایی،سه‌كینه په‌روانه،ناهید خواداجوو،نه‌سرین جه‌وادی،وریشه مورادیومه‌ریه‌م یه‌حیه‌ویله‌ نامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له‌ په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ربڕی.

له‌ به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه‌، په‌خشان عه‌زیزی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و له‌ ژێر تۆپ و هاوه‌ندا خزمه‌تی به‌ خه‌ڵكی لێقه‌وماو كه‌ له‌ ده‌ست گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌ڵهاتبوون كردووه‌. تاوانی كه‌سێك كه‌ خزمه‌تی به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌، ئێعدام نییه‌، به‌ڵكوو ئه‌بێ ڕێزی لێ بگرن. ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ساڵه‌ هاوبه‌ندی په‌خشان عه‌زیزین و له‌ نزیكه‌وه‌ شاهیدی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و دادگایی كردنی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌ دادگایێكی فه‌رمایشی بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر بووین. په‌خشان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سزای ناڕه‌وا به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌ و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری به‌سه‌نده‌ی به‌وه‌ش نه‌كردووه‌ و ماوه‌ی پێنج مانگه‌ ناوبراوی له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش كردووه‌. سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، وڵامی حكوومه‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادییه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌، كاردانه‌ی توند به‌دوای خۆی دا دێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net