كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئێسپانیا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشتیوانی خۆی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ له‌ناوبردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان پشتیوانی له هه‌موو گرووپه توندئاژۆه ئیسلامییه‌كانی ده‌كات. خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له ڕێگه‌ی كۆنفدڕالیسمی دیمۆكراتیكه‌وه توانیویه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌به‌كان له ده‌ور ئیداره‌یه‌كی شۆرایی دیمۆكراتیك كۆبكاته‌وه و ئه‌و دیمۆكراسییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه ته‌حه‌مول ناكرێت. كاتێك توركیا پشتیوانی له داعش و ئه‌ل نۆسره ده‌كرد، ئه‌وه كوردانی ڕۆژئاوا بوون هێما و هه‌یمه‌نه‌ی داعشیان تێك شكاند و ناوچه‌یه‌كی ئه‌من و دادپه‌روه‌رانه‌یان له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و ده‌وڵه‌تی تورك درووست كرد. ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێگه پڕچه‌ككردنی گرووپه ئیسلامگه‌راكان چه‌ند ئامانج ئه‌پێكێت، یه‌كه‌م له‌ناوبردنی هه‌ژموونی ئێران و حیزبۆڵڵا، دووهه‌م له‌ناوبردنی ڕژیمی ئه‌سه‌د، سێهه‌م دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌سته‌مۆی خۆی له سووریا و چواره‌م، له‌ناوبردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و پاكتاوی نیژادی كورده، كۆمه‌ڵگا جیهانی نابێت ڕێگه به توركیا بدات به ئامانجه‌كانی بگات. سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئێسپانیا پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستانن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیان ئه‌ده‌ن.