به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ له شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه و هه‌موو لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان بۆ مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئێمه موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی ساڵی ٥٩ی سنه پشتیوانی خۆمان له بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه و هه‌موو لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان دژبه ئێعدامی وه‌حشیانه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار“، “پژمان فاتحی“، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” ڕاده‌گه‌ینین. هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی بازاڕیان و دووكاندارانی كوردستان ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بن تاكوو به سه‌ركوتگه‌رانی نیشان بده‌ین، خه‌ڵكی كورد یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو ئاماده‌یه و پێشڕه‌وی هه‌موو گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ریه. چی تر نامانه‌وێت ڕێگه بده‌ین كۆماری پت و سێداره گه‌نجه‌كانمان ئێعدام به‌كات و قه‌د له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نابین. بژی سۆسیالیۆم، بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی خه‌ڵكی بوێڕ و شۆڕشگێڕی كوردستان.