21

ڕۆژی ڕابردوو، دەبیر ئەوەڵی ناتۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی دەکەن و هەروەها بەشداری لە هێرشەکاندا دەکەن.
لە درێژەی بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هاوکارییەکانیان بریتیە لە بە کارهێنانی پێگەکانی وڵاتانی بەشداربووی ناتۆ لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە، دابینکردنی پێداویستییە لوجستیکییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکاندا. هەروەها دەبیر ئەوەڵی ناتۆ جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هاوکارییەکانیان بە مەبەستی لاواز کردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ڕژیم بە چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن.