30
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ئه‌نترناسیۆنال له ئاڵمان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا، ئێعدامی به‌ندكراوانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه شه‌مه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی هه‌موو زیندانیانی سیاسی بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه، له چوارچێوه‌ی كارزاری سه‌راسه‌ری: “نا به ئیعدام و ئه‌رێ بۆ ژیانی ئازاد“، وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیان به ده‌سته‌وه گرت و دژ به به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه. ئاماده‌بووان ئاماژه‌یان به‌وه دا كه له ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی دا كۆماری پت و سێداره ٩٠٠ كه‌سی ئێعدام كردووه و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم نه‌بێت ڕێژه‌ی ئێعدامكراوان به‌رده‌وام ده‌ڕواته سه‌ره‌وه.