“ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” چالاكی كرێكاری و “عه‌زیز قاسم زاده” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له دوو په‌یامی جیاجیادا وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه كرێكارییه به‌ندكراوه ده‌ربڕی.
له په‌یامی ئه‌و دوو چالاكه سنفی و كرێكارییهدا هاتووه، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم نیشانی دا ده‌زگایه‌كی زاڵم و سیتهمكاره. چۆن ئه‌كرێت كه‌سێك كه له مافی چینێكی هه‌ژار و چه‌وساوه به‌رگری ده‌كات به چالاكی چه‌كدارانه دژ به ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار بكرێت؟ ته‌نیا تاوانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ئه‌ندامه‌تی له شۆرای هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكارییه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه تاوانه، هه‌موومان تاوانبارین. ئێمه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه دڵسۆزهین.