7
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئازادیخوازان و چالاكانی مافی مرۆڤ له شاری سه‌قز، بۆ پشتیوانی له “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، له به‌رده‌م زیندانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، چالاكوانانی مافی مرۆڤ له شاری سه‌قز به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌قز كۆبوونه‌وه و سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له که‌مپه‌ینی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو پارێزوانانی مافی مرۆڤ دژ به حوكمی له سێداره‌درانی به‌ندكراوان ڕاوه‌ستن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ده‌كرێت كۆماری ئیسلامی ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره بكه‌ن.