
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به ناردنی چه‌ندین كاروان له كه‌سانی خۆبه‌خش و به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان له شاره جیاوازه‌كان، جه‌ختیان له سه‌ر پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی خۆبه‌خشی باشووری كوردستان، له ماوه‌ی دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا، گه‌یشتوون به ڕۆژئاوای كوردستان و به‌شداری شه‌ڕی پاراستن بوون. شایانی باسه هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ڕابردوو كۆمه‌ڵێكی زۆر له حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، پشتیوانیان له خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان هێزێكی زۆریان ڕه‌وانه كردووه و هێشتا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سلێمانی، دهۆك، ڕانیه، هه‌ولێر و چه‌ندین شاری دیكه به به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان و ته‌نانه‌ت كشانه خواره‌وه‌ی ئاڵای توركیا له سه‌ر كونسولخانه‌ی ئه‌و وڵاته، به توندی ئیدانه‌ی پشتیوانی ڕژیمی توركیا له چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریایان كردووه.