ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئێزدی و چالاكوانانی عێراقی له كۆنفڕانسێك دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ڕۆژی هه‌ینی كۆنفڕانسی ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له شاری به‌غدای عێراق ده‌ستی پێكرد و ڕۆژی شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئێزدی، كۆمه‌ڵگه‌ی ئوور و كولتووری ژنان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژنانی تێكۆشه‌ری عێراقی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “به خه‌باتی یه‌كگرتووانه دژی ژینۆسایدی ژنان سه‌ر ئه‌كه‌وین” و “نا بۆ ئێعدام، به‌ڵێ بۆ ژیانی ئازاد”، سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی مه‌حكووم و خوازیاری ئازادی ئه‌و دوو ژنه تێكۆشه‌ره بوون.