21
كۆمه‌ڵێك له ژنانی به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئاست سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر وریشه مورادی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، قازی سه‌ڵه‌واتی(قازی مه‌رگ) وریشه مورادی به به‌غی(چالاكی چه‌كدارانه دژ به كۆماری ئیسلامی) تۆمه‌تبار كرد و ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كرد. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ژنانی به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.