5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژنانی شاری قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان له ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سی دا بۆ پشتیوانی له وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕایانگه‌یاند: كۆماری په‌ت و سێداره ناتوانێت بمانكوژێت، ئێمه هه‌ین و هه‌میشه ده‌بین.
ژنانی تێكۆشه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژنانی زیندانی ئێران، سه‌پاندنی سزای ئێعدام به سه‌ر وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزیی و دادگاییكردنی دووباره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕوو له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند: ئێوه ناتوانن ئیراده‌ی ژنانی ئازاد بشكێنن، ژنانی ئازاد تووی ئازادیخوازیان چاندووه و به دڵنیاییه‌وه سه‌ر ئه‌كه‌ون.