گه‌وهه‌ر عشقی دایكی هه‌میشه زیندوو سه‌تار به‌هه‌شتی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مینا سوڵتانی دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی (گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی) له زیندان ئازاد نه‌كه‌ن، ئه‌وه مان له خواردن ده‌گرێت.
گه‌وهه‌ر عشقی له په‌یامێك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده باوكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاد و مینا سوڵتانی دایكی نه‌مر شه‌هریار محه‌ممه‌دی، به توندی ئیدانه كرد. گه‌وهه‌ر عشقی ڕایگه‌یاند كه بۆ پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی مانگرتوو له زیندانه‌كانی ئێران دژبه سزای ئێعدام، مان له خواردن ده‌گرێت. شایانی باسه كه مینا سوڵتانی ماوه‌ی پێنج ڕۆژه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ دا زیندانی كراوه و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده‌ش ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی بۆكان كراوه.