116

یه‌كێتی كرێكارانی وێردی ئاڵمان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی چالاكی كرێكاری مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ربڕی.
ڕۆژی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له دهبیرانی یه‌كێتی كرێكارانی وێردی له ئاڵمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون. پێشتریش یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی هوله‌ند، كانادا، ئیتالیا، فه‌ڕانسه، سوید، ئێسپانیا و چه‌ند وڵاتی دیكه پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه كرێكارییه ده‌ربڕی بوو.