10

ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری ئامریکا ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا، هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ پاراستنی گەرووی هورموز دەدات.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە واشنگتن لەگەڵ چەند وڵاتێکدا گفتوگۆی کردووە بۆ دروستکردنی سازوکارێک کە ئەرکی چاودێری و پاراستنی ڕێگای نەوتی جیهانی لە گەرووی هورمز بگرێتە ئەستۆ. بەپێی وتەکانی ئەو، نزیکەی حەوت وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو هاوپەیمانییە نیشان داوە و هەندێک وڵاتی گەورەی ئاسیاش وەک چین ناویان هاتووە. هەروەها داوای لە ناتۆ و هاوپەیمانانی دیکە کراوە بەشداری لە پاراستنی ئەم ڕێگا ستراتیژییە بکەن.