17
ئوستانداری كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكان دا ڕایگه‌یاند: ئوستانی كوردستان پله‌ی شه‌شمی بێكاری هه‌یه له نێو پارێزگاكانی ئێران.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له درێژه‌ی وته‌كانی دا باسی له به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی پزیشكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له پارێزگای كوردستان كردووه، به‌ڵام ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو و ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشوو نیشانی داوه كه هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ ناكرێن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، پارێزگای كوردستان یه‌كێك له ئوستانه به‌نرخه‌كانی ئێرانه كه سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆری هه‌یه به‌ڵام بۆ داهاته‌كه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئوستان ته‌رخان ناكرێت و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامییه‌وه تاڵان ده‌كرێت.