48
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، ڕێژه‌ی كرێكارانی پڕۆژه‌یی مانگرتوو له ٦٥ شیركه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران گه‌یشته ٨ هه‌زار كه‌س و ئه‌و چالاكییه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی له ڕۆژی ٣٠ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ ٦٥ شیركه‌ت په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون. كرێكارانی پڕۆژه‌یی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی هاوشێوه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.