3
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی جۆزه‌ردان، له دوو ڕووداوی ته‌قه‌كردن له شاره‌كانی دیوانده‌ره و كرماشان، چوار شارومه‌ند گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، گه‌نجێك به ناوی “ب.ع” له گوندی گاوه‌شه‌له‌ی دیوانده‌ره مامۆی خۆی به چه‌ك كوشتووه و پاشان هه‌وڵی كوشتنی كه‌سێكی دیكه‌ی داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له شارۆچكه‌ی كراچی كرماشان، پیاوێك به چه‌ك هاوژین و دوو خۆشكی هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه و دواجار هه‌وڵی خۆكوژی داوه، به‌ڵام بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.