به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو گه‌نجی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له پارێزگای كرماشان خۆكوژیان كردووه و پیاوێك له سه‌رفیرووزئاباد به چه‌ك بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له گوندی سه‌راب كه‌ریانی جه‌لالوه‌ند له ناوچه‌ی سه‌رفیرووزئاباد به ناوی سۆهه‌یل سه‌فایی، له ڕێگه‌ی خۆكوژی كۆتایی به ژیانی هێناوه. هه‌روه‌ها پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵی دیكه له نهۆمی پێنجه‌می مه‌سكه‌ن مێهری كرماشان خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. ناسناوی ئه‌و شارومه‌نده بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا پیاوێك له ناوچه‌ی دروود فه‌رامانی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رفیرووزئابادی سه‌رپولی زه‌هاو، هاوژین، خه‌زوور و برای هاوژینه‌كه‌ی به چه‌ك كوشت و كه‌سێكی دیكه له ناوچه‌ی بالوه‌ندی كرماشان خوشه‌كه‌كه‌ی به ده‌ستڕێژی گوله كوشتووه.