18
دانشیاری زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: باوترین جۆری شێرپه‌نجه له پارێزگای كوردستان، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه و زۆرترین ئاماری تووشبووان له نێو ژنان دایه.
به وته‌ی دكتۆر حه‌سه‌ن مۆعه‌یێری، هۆكاری جۆراوجۆری وه‌كوو شێوازی ژیان، ژنتیك و ژینگه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه هه‌یه، به‌ڵام ناسینه‌وه و ده‌رمانكردنی له كاتی خۆی دا ده‌توانێت گیانی مرۆڤ له مردن ڕزه‌گار بكات. به‌پێی دوایین ئاماری تۆماركراو، ساڵانه ٢٠ هه‌زار كه‌س له ئێران به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك تووش ده‌بن و ئه‌و ئاماره له پارێزگای كوردستان به نیسبه‌ت ڕێژه‌ی جه‌معیه‌ت ٣٠٠ كه‌سه كه ئامارێكی سه‌رنجڕاكێشه.