به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی كوردستان كه‌مپه‌ینێكی به‌هێز بۆ كۆكردنه‌وه و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكی لافاولێدراوی به‌لووچستان ده‌ستی پێكردووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی جوانڕۆ، گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، سه‌قز و بۆكان په‌یوه‌ست به كه‌مپه‌ینی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ خه‌ڵكی لافاولێدراوی به‌لووچستان بوون كه سه‌ره‌تا له شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه به دانانی ژماره و ئادره‌س داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن یارمه‌تییه‌كانیان به‌و شوێنانه‌ی دیاری كراوه بگه‌ینن تاكوو له ڕۆژانی داهاتوودا به ده‌ستی خه‌ڵكی بێ حاڵ و ماڵی به‌لووچی بگه‌ینن.