33
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵان، سنفی زێڕفرۆشانی ئێران له چه‌ند شار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و ئه‌ندامانی ئیتحادییه‌ی زێڕفرۆشانی چه‌ند شار بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كران.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه زێڕفرۆشان له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، شیراز، ورمێ، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، لاهیجان، ڕه‌شت، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس و ….هه‌تد له ئاست زیادكردنی باج له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی زێڕ و تۆماركردنی فاكتۆره‌كانیان له سامانه‌ی تیجاره‌ت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام وڵامی حكوومه‌ت ته‌نیا پۆلۆمپ كردن و بانگهێشتی چالاكانی سنفی بووه.