25
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌مریكا دژبه ده‌ركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردانی زیاتر له ٥٠ خوێندكاری زانكۆی كۆڵۆمبیا خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارانی زانكۆی كۆلۆمبیا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه مانیان گرتبوو، پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ٤٥ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و سه‌رۆكی زانكۆش ١٥ خوێندكاری ناڕازی ده‌ركرد. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له زانكۆكانی دیكه‌ی ئه‌مریكای لێ كه‌وته‌وه و خوێندكاران له زانكۆكانی كالیفۆڕنیا و نیۆیۆركیش بۆ پشتیوانی له هاورێكانیان مانیان گرت.