په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له‌ پارێزگای كرماشان

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هه‌ژاری و ده‌سكورتی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پارێزگای كرماشان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌كان له‌ نێو كه‌په‌ر له‌ ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.

له‌ حاڵێكدا ڕۆژانه هه‌زاران ملیارد تمه‌ن داهاتی سنووری په‌روێزخان له‌ شاری قه‌سری شیرینه‌، خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و شاره‌ توانانی په‌رداختی كرێ خانوو و دابینكردنی بژێوی ژیانیان نییه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌هۆی هه‌ژاری ناچار بوون له نێو‌ كه‌په‌ر و خێوه‌ت دا له‌ خراپترین باروودۆخدا بژین و له‌ هه‌موو ئیمكاناتێك بێبه‌ش بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net