36
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “هێرۆ وه‌زیری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، خه‌ڵكی مهاباد، هه‌روه‌ها “ڕزوان ئیمانیان” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هێرۆ وه‌زیری” مه‌عه‌لیمی ئامووزش و په‌روه‌رشی مهاباد بووه و هۆكاری خۆكوژییهكهیان كێشه‌ی خێزانی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هۆكاری خۆكوژی “ڕزوان ئیمانیان” له خۆڕه‌م ئاوا هێشتا ڕوون نه‌بووه. له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه، به‌هۆی ئه‌و باروودۆخه خراپه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ بووه، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاماری خۆكوژی په‌ره ده‌ستێنێت.