په‌ره‌سه‌ندنی چاندنی خه‌شخاش له‌ پارێزگای كرماشان

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌ پارێزگای كرماشان، ده‌ستیان داوه‌ته‌ چاندنی خه‌شخاش له‌ شاره‌كانی هه‌رسین، سه‌حنه، كه‌نگاوه‌ر و ڕۆژهه‌ڵاتی كرماشان و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ڕواڵه‌ت به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بنه‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی پڕۆپاگه‌ندای حكوومه‌تیه‌وه‌ مه‌زاری خه‌شخاش له‌ ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام ڕووبه‌رێكی زۆر له‌ زه‌وی و زاری پارێزگای كرماشان بۆ چاندنی خه‌شخاش و به‌رهه‌مهێنانی ته‌ریاك و هێرۆئین ته‌رخان كراوه‌. ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم كه‌شاوه‌رزان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتێكی زۆرتر به‌ره‌و چاندنی خه‌شخاش هان ئه‌ده‌ن و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌ڵێن: كرماشان وه‌كوو ئه‌فغانستانێكی بچووكی لێ هاتووه‌.

 

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net