شه‌هناز خوسره‌وی دایكی بیژه‌ن كازمی له په‌یامێك دا وتی: كوڕه‌كه‌ی بووه‌ته قوربانی په‌رونده‌سازی و وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد.
به وته‌ی شه‌هناز خوسره‌وی، ١١٦ ڕۆژه هیچ زانیارییه‌كی له سه‌ر چاره‌نووسی بێژه‌ن نییه و چی تر نه‌یتوانیوه بێده‌نگی ڕابگرێت. ئه‌و دایكه دادخوازه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌سازیان بۆ بیژه‌ن كازمی كردووه و كوڕه‌كه‌ی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆی كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٣٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، بیژه‌ن كازمی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شارستانی كووهده‌شت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ زیندانی خۆڕه‌م ئاباد و دواجار بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.