به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندێكی چالاك له بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامی له سێ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، به لانیكه‌م ٩١ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ڕێكخراوی به‌رگری له ڕه‌وتی ئازادی زانیاری ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له بواره‌كانی میدیا، ڕۆژنامه‌وانی و هه‌واڵنێری له نێوان ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢ تا ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ بڵاو كرده‌وه. ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌ر‌ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ی ١٢٤ په‌روه‌نده و ڕاپۆرتی تۆماركراو له میدیا و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بووه که كۆ كراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا كۆماری ئیسلامی به لانیكه‌م ١٢ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی ده‌ستبه‌سه‌ر و سێ ڕۆژنامه‌وانی ڕوانه‌ی زیندان كردووه، هه‌روه‌ها ٩ چالاكی میدیاییش بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان كراون.