64
“مۆنیژه مۆئه‌زن” ڕۆژنامه‌وان و وه‌رگێڕ ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌و ڕووداوه په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كردووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له په‌یجی تویته‌ری خۆی دا هه‌واڵی په‌روه‌نده‌سازی له دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیا به بیانووی “شێوازی نه‌شیاوی بڵاوكردنی هه‌واڵی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌و هه‌واڵه”ی باس كردووه و سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی پێشووی وتی: هێشتا په‌روه‌نده‌ی سێ تۆمه‌تی سه‌پێندراوی دۆسیه‌ی پێشووم كراوه‌یه و ١٩ ڕۆژ بابه‌تی زیندانی كرام، ئێستاش تۆمه‌تی نوێ خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌م.