27
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دادستانی تاران په‌روه‌نده‌سازی بۆ “هادی كه‌سایی” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشانی “مه‌یدانی ئازادی” و “عه‌سه‌ل داداشلوو” ڕۆژنامه‌وانی بواری ئابووری كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دادستانی تاران به بیانووی بڵاوكردنی بابه‌تێك له‌سه‌ر شێوازی كوژرانی “نیكا شاكه‌ره‌می” په‌روه‌نده‌سازی بۆ “هادی كه‌سایی” و “عه‌سه‌ل داداشوو” كردووه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاپۆرتێكی تیر و ته‌سه‌لیان له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕفاندن، ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتنی نیكا شاكه‌ره‌می له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاو كردبوو.