ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ئیلام و دانیشتووی تاران كه ماوه‌ی به‌ندكرانی سێ ساڵ و هه‌شت مانگی له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج تێپه‌ڕ ده‌كات، به بیانووی ئاشكراكردنی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان ڕووبه‌ڕووی په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌حمه‌دڕه‌زا ئائێری به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پرۆپاگه‌ندا دژبه حكوومه‌ت” به‌ڕێوه چووه. ناوبراو ڕۆژی ٦ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠١، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سێ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا حائێری له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دا به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا.