6
سیرووس فه‌تحی، هاوسه‌ری شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” تۆمه‌تبار كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌له‌سه‌ی محاكمه‌ی سیرووس فه‌تحی له ڕێكه‌وتی ٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لقی ١٠٩ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌ڕێوه چوو. ناوبراو به بیانووی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به نیزام” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له دوایین به‌یاننامه‌ی دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ڕه‌وه‌ندی محاكمه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بووه.